مەلا بەختیار: زۆربەی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق عەرەبیەكەیان پرتەپرت دەكات و زمانی کوردیش نازانن

ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مەلا بەختیار، تانە لە بەشێک لە پەرلەمانتاران و کارمەندانی کوردی پەرلەمانی عێراق دەدات و بە "كوردی نەزانەكانی پەرلەمانی عێراق" ناویان دەبات. 

ئەمڕۆ ٣٠ کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە تۆڕیکۆمەڵایەتی خۆی لە فەیسبووک کورتە نوسینێکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا ڕەخنە لە ئەندام پەرلەمانە کوردەکانی عێراق دەگرێت بە "كوردی نەزانەكانی پەرلەمانی عێراق" ناویان دەبات،  دەڵێت "زۆربەی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق عەرەبیەكەیان پرتەپرت دەكات، سەیر ئەوەیە زمانی كوردیش نازانن"، بۆ نموونە: 

لە تابلۆی پەرلەماندا نوسراوە.. (الدورة النیابیة الخامسة)

ئەمە بەمشێوەیە وەرگێڕدراوە: (خولی پەرلەمانی پێنجەم)

لەكاتێكدا دەبێ‌ بنوسرێ‌: (پێنجەمین خولی پەرلەمان) پێنجەكە بۆ خولەكەیە.. نەك بۆ پەرلەمان

 



PM:02:17:30/01/2022