هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە لەسەر ڕێگای سەرەكی (هەولێر_شەقڵاوە)
بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفری سەدی ،چینێكی شەختە و بەستەڵەك بەدرێژایی
ڕێگاكە دروست بووە داوادەکات لەسەر خۆ شۆفێری بکەن .
ئەمڕۆ دووشەممە، ٣١ی کانوونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر
ڕایگەیاند "سەرجەم شوفێران وهاووڵاتیانی بەڕێز ئاگاداردەكەینەوە كەوا لەسەر ڕێگای
سەرەكی (هەولێر_شەقڵاوە) لە نزیك كاوانیان ،بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما بۆ ژێر
سفری سەدی ،چینێكی شەختە و بەستەڵەك بەدرێژایی ڕێگاكە دروست بووە ".
هەروەها داوادەكات، شۆفێران لەكاتی تێپەڕینیان بەو شوێنە
،زۆر لەسەرەخۆ لێخوڕین بكەن، بۆئەوەی توشی برێككردنی لەناكاو و كۆنترۆڵ لەدەستدان
نەبنەوە.