دژه تیرۆری
كوردستان ئاشکرایکرد ، جگه له چیای قه‌ره‌چووغ، ئه‌مشه‌و فڕۆكه جه‌نگییه‌كان هه‌ریه‌ك
له شه‌نگال و سحێلا و ملادرێژ و بارایان بۆردوومان كردووه.( دژەتیرۆر بە هیچ جۆرێک ناوی لایەنی بۆردومانکاری نەهێناوە کە فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بووە ).
دژه تیرۆری
كوردستان ئەوەشی ڕاگەیاند "ئه‌مشه‌و
فڕۆكه جه‌نگییه‌كان چەند پێگەیەکی چەکدارانی پەکەکەیان لە چیای قەرەچووغ و شنگال بۆردوومان
كرد و کوژراو و برینداری لێ كه‌وتۆته‌وه.
لەڕاگەیاندراوەکەدا
ئەوەش هاتووە به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، فڕۆکە
جەنگییەکان٦ پێگەی چەکدارانی پەکەکەیان لە چیای قەڕەچووغ بۆردومان کردووه، هاوکات دوو پێگەی دیکەی تری ئه‌و چەکدارانەیان
لە سنووری سحێلا و ملادرێژ لە ناو خاکی سووریا و دوو پێگەی دیکەشیان لە چیای شنگال
و بارای هاوسنوور لەگەڵ سووریا بۆردومان کردووە.
ئەوەشی ئاشکراکرد
، بە گوێرەی زانیارییەکان بۆردوومانەکان زیانی گیانی و ماددی لێ کەوتووەتەوە.