ئەمریکا: بەتوندی سەرکۆنەی کوشتنی کەنجەکەی دهۆک دەکەین

کەنسوڵخانەی ئەمریکا له‌ هه‌ولێر لەسەر کوژرانی گەنجەکەی دهۆک، هاتە دەنگ و رایگه‌یاندراوێکی بڵاوکردەوە، دەڵێت "بە نیگەرانیەوە ئاگاداری ئەو ڕاپۆرتە هەواڵیانەیە تیایاندا باس لە دۆسکی ئازاد-ی دانیشتوی شاری دهۆك دەکەن، وەك قوربانی دەستی مومارەسەی بەد ناوی کوشتن لە ژێر پاساوی شەرەفدا، ده‌شڵێت  بە ڕوون و ئاشکرا ئیدانەی ئەم توندوتیژیە دەکەین."

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣ی شوبات، كونسوڵخانه‌ی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا له‌ هه‌ولێر لەسەر کوژرانی گەنجەکەی دهۆک، رایگه‌یاندراوێکی بڵاوکردەوە، دەڵێت "بە نیگەرانیەوە ئاگاداری ئەو ڕاپۆرتە هەواڵیانەیە تیایاندا باس لە دۆسکی ئازاد-ی دانیشتوی شاری دهۆك دەکەن، وەك قوربانی دەستی مومارەسەی بەد ناوی کوشتن لە ژێر پاساوی شەرەفدا، ده‌شڵێت  بە ڕوون و ئاشکرا ئیدانەی ئەم توندوتیژیە دەکەین، ئەو جیاکاریکردنەش کە لە ڕیشەی ئەم تاوانەدایە و داوا لە لایەنە دەسەڵاتدارەکان دەکەین لێکۆڵینەوەی تەواو لەم کوشتنە بکەن و ئەنجامدەرەکەی ڕووبەڕووی ئەوپەڕی سزای یاسایی بکەنەوە". 

پۆلیسى دهۆک لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، تەرمى کەسێکیان دۆزیوەتەوە کە لەلایەن برایەکییەوە کوژراوە و کارى مەیکەپى کردووە و دوور لە کەسوکارى کوژراوە، بەپێی زانیارییەکان، ئەو کوڕە ڕەگەزی خۆی گۆڕیوە

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس، لە ڕووداوێکى کوشتن ئاگادارکراونەتەوە لە گوندى بابوخکێی سەر بە ناحیەی مانگێش و تیمەکانیان چونەتە شوێنەکە و تەرمەکەیان رەوانەى پزیشکى داد کردووە، بەپێێ راگەیاندراوەکەی پۆلیس، بکوژەکە براى کوژراوەکەیە و دواى رووداوەکە هەڵهاتووە و لەهەرێمى کوردستان ناژى.

هێمن سلێمان وتەبێژى پۆلیسى دهۆک دەڵێت " بکوژەکە کە لەدەرەوەى هەرێم دەژى چەند رۆژێک لەمەوبەر گەڕاوەتەوە دهۆک و بەتەنها براکەى خۆى بردووەتە شوێنێک و بە چەکى کڵاشینکۆف کوشتویەتى و بۆ شوینێکى نادیار هەڵهاتووە" 

دەوترێت گوایە کوژراوەکە رەگەزى خۆى گۆڕیوە، هێمن سلێمان لەوبارەیەوە دەڵێت " پزیشکى داد ئەوە یەکلایی دەکاتەوە و ناتوانن لەئێستادا ئەو بڕیارە بدەن".  



AM:09:57:03/02/2022