ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت" دوو چه‌كداری داعش له ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون ده‌ستگیركران، كه په‌یوه‌ندیان هه‌بووه به زیندانیانی شاری حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان".
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە، هێزه‌كانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی له به‌رواری ٢٠٢٢/١/٣٠ له دوو چالاكی له شاری سلێمانی و شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گرون دوو ئه‌ندامی ڕێكخراوی "تیرۆریستی" (داعش)یان ده‌ستگیركرد.
ئەوەشخراوەتەڕوو، یه‌كه‌م تۆمه‌تبار ئه‌ندامی ڕێكخراوی "تیرۆریستی" داعشە و په‌یوه‌ندی هه‌بووه به زیندانیانی شاری حه‌سه‌كه‌وە له ڕۆژئاوای كوردستان و به‌رده‌وام هاوكاری ماددی تیرۆریستانی كردووه.
هەر بەپێی بڵاوکراوەکەی ئاسایشی سلێمانی، دووه‌م تۆمه‌تبار ئه‌ندامی ڕێكخراوی "تیرۆریستی" داعشە و ئامۆزای گه‌وره "تیرۆریست" والی عامی داعشه له عێراق، به مه‌به‌ستی خۆ حه‌شاردان و خۆ ڕێكخستنه‌وه له ده‌واجینێكی نزیك شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گرون كاری كردووه.