به‌پێی راپۆرتێکی کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌شه‌ش مانگی رابردوو له عێراق 5576 مه‌ده‌نی کوژراون.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته که له ئاژانسی رۆیته‌ر بلآوکراوه‌ته‌وه 11665 که‌س له کانوونی دوومه‌وه، ئه‌و ده‌مه‌ی داعش هێرشی کرده سه‌ر شاری فه‌لوجه له پارێزگای ئه‌نبار تا ئه‌مرۆ برینداربوون.
کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پێشتر ئاماری رووداوه‌کا‌نی ئه‌و مانگه‌ی بلآوکرده‌وه که داعش هێرشی کرده سه‌ر موسڵ و ناوچه سونییه‌کان و ژماره‌یانی به 2400 که‌س خه‌ملآند.
راپۆرته‌که باس له‌و توندوتیژیه رێکخراوه ده‌کات که داعش د‌ژی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی ئه‌نجامی ده‌دات، له‌نێویشیاندا توندوتیژی د‌ژی ژنان ورفاندنی هاولآتیان و به‌رپرسانی سیاسی و ئاینی.
راپۆرته‌که باس له‌و توندوتیژیه‌ش ده‌کات که هێزه‌کانی حکومه‌ت و میلیشیاکانی د‌ژی نه‌یارانیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له‌وانه‌ش کوشتنی گیراوه‌کان به‌بێ دادگایی‌کردنیان که به تاوانی جه‌نگ ناوزه‌د ده‌کرێن.
به‌پێی راپۆرته‌که یه‌ک ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار که‌س له‌مانگ یه‌ک ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار که‌س له‌مانگی رابردوه‌وه ئاواره‌بوون.