یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی لە سەر تۆڕی کۆمەڵەیەتی تویتەر بڵاوی کردەوە بە شێوەیەکی فەرمی بۆندمان لەگەڵ یاریزانی لاوی ئیسپانیا و یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەلڤارۆ مۆراتا ئیمزا کردووە.
بۆندەکەی مۆراتا بە بڕی ١٨ ملیۆن یۆرۆیەو راپۆرتە هەواڵیەکان باس لەوە دەکەن بۆ ماوەی چوار ساڵەپێشتر مۆراتا لە لایەن هەریەک لەیانەکانی ئینتەرمیلان و فۆڵفسبۆرگی ئەڵمانیاوە داواکرابوو.
ئا/ شاهۆ فایق