وەزارەتی دارایی هەرێم دەربارەی لێخۆشبوون لە پێشینەکان بڕیارێکی نوێی دەرکرد

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە نوسراوێکدا هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت" هەر کەسێک لە ماوەی (٩٠) ڕۆژدا پێشینەکانی حکومەت بیگەڕێنێتەوە (١٥%)ی لێخۆشبوونی بۆ دەردەکەن". 

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە واژۆی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی لەسەرە بڕیار درا، بە داشكان بە ڕێژەی (١٥%) لە پێشینەی (خانووبەرە، هاوسەرگیری، قەرزی بچووك، بانكی كشتوكاڵی، پیشەسازی و گەشتیاری) بكرێت.

دەقی بڕیارەکانی دارایی هەرێم بەمشێوەیەیە: 


PM:03:40:06/02/2022