لە ئەنبار بارگرژی لەنێوان سوننە و شیعە دروستبووە


بەهۆی بردنی هێزێك بۆ ناوچەكانی پارێزگای ئەنبار، بارگرژی لەنێوان حزب اللە كە هێزێكی شیعەیە لەگەڵ ئەحمەد ئەبو ریشە كەسایەتی سوننەی ئەو ناوچەیە دروستبووە.

بەپێی زانیارییەكان هۆكاری سەرەكی ئەو گرژییە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە حزب اللە هێزێكی حەشدی شەعبییان بردۆتە ئەو ناوچەیە لەكاتێكدا هێزە ئەمنییەكانی ئەنبار بەدەست سوننەیە.

لە بەرامبەریشدا ئەحمەد ئەبوریشە كەسایەتی سوونە لە پارێزگای ئەنبار لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، بردنی ئەو هێزە بۆ ئەو ناوچەیە تاكلایەنەیە و پرسیان بە هێزە ئەمنییەكان نەكردووە و مەترسی هەیە راوەدونان دووبارە بێتەوە، بۆیە ئەوان وەك عەشایرەكانی ئەنبار دەستەوسان نابن.



PM:10:29:06/02/2022