لە ڕاگەیەندراوێکدا هاتوچۆی هه‌ولێر لەبارەی به‌ستنی رێگایه‌كی نزیك شه‌قڵاوه هۆشداری بە شۆفێران دەدات و دەڵێت" به وریاییه‌وه به‌و رێگایه‌دا بڕۆن".
لە بڵاوکراوەیەکدا فازل حاجی، وته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە، كه ڕێگای دەربەندی کۆڕێ تاکو دەگاتە نزیک شەقڵاوە بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆژێر سفر بەستویەتی و چینێکی شەختە لەسەر ڕێگایەکە دروست بووە.
لە بەشێکی تری ئاگادارییەکەدا وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر داوا لە شۆفێران دەکات، له كاتی رۆیشتن به‌و رێگایه‌دا خێراییه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه تا تووشی برێککردنی لەناکاو نەبنەوە و کۆنترۆل لەدەست نەدەن.