سلێمانی.. دوو کەس بەتۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسنوری وارماوە دوو کەسیان دەستگیرکردووە و دوای پشکنینی ماڵەکانیشیان دەستبەسەر ژمارەیەک ماتۆڕسکیل و ماتۆڕی بارگواستنەوەدا گرتوە.

ئەمڕۆ هەینی ١١ی شوبات، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ژمارەیەک ھاوڵاتی لەبنکەی پۆلیسی وارماوا سکاڵایان تۆمار کرد، کە ماتۆڕسکیل و ماتۆڕی باریان لێ دزراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووتوانیان  دوو تۆمەتبار لەلایەن بنکەی پۆلیسی وارماواوە دەستگیربکەن.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، ھەردوو تۆمەتبارەکە دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٣  لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

 



PM:03:06:11/02/2022