كازمی: كەسێكمان دەستگیركردووە كە تێوەگلاوە لەكوشتنی رۆژنامەنووسان


مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كەسێكیان دەستگیركردووە كە لە ژمارەیەكی زۆری هەوڵی تیرۆركردن تێوەگلاوە لەوانەش رۆژنامەنووسان.
 
نووسینگەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ  كازمی لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا رایگەیاندووە، كەسێكیان دەستگیركردووە كە تێوەگلاوە لە ژمارەیەكی زۆر هەوڵی تیرۆركردن، لەوانەش تێوەگلان لە كوشتنی رۆژنامەنووسان، ئەو تۆمەتبارە بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەكانیشەوە كردووە.  
 
كازمی ئاماژەی بەوەكردوە، فەرماندەكانی دەزگا ئەمنییەكان بە وردیی چاودێریی جێبەجێكردنی یاسا و راوەدونانی "تیرۆریستان" و چەتە تاوانكارەكان و رێگریكردن لە هەر پێشلكردنێكی ئەمنیی دەكەن.



PM:10:13:15/02/2022