مەلا بەختیار: ئەندامانی دادگای فیدڕاڵی بێلایەن نین

ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت "ئەندامانی دادگای فیدڕاڵی بێلایەن نین و سەرجەمیان نوێنەری حزب و لایەنەکانن".

 

ئەمڕۆ دووشەممە، مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی باسی لەوەکردووە" پێکهاتەی دادگای فیدراڵی بێ لایەن نییە و سەرجەم ئەندامەکانی نوێنەری حزب و لانەیەکانن و زۆربەیان شیعە مەزهەبن، بۆیە بڕیارەکان بە پێی ویستی زۆرینە پەسەند دەکرێن "

 

وتیشی " ناتوانم بڵێم عێراق وڵاتێکی دیموکراسییە، چونکە دەسەڵاتدارانی عێراق پابەندی دەستوور نابن و یاساکان پێشێل دەکەن  باسی ئەوەشیکرد، پرسیارەکە لەوەدایە بۆچی لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا دادگای فیدڕاڵی لەئاست دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان بێدەنگ بووە و لەم کاتەدا بابەتەکەی وروژاندووەتەوە؟ وەڵامەکەش ئەوەیە کە لەم کاتەدا قەیرانی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە و ململانێی یەکێتی و پارتی لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار لە لوتکەدایە ".

 

دەشڵێت " عێراق لەهەوڵدایە ئەو دەستکەوتە دەستورییە کەمەی هەرێمی کوردستان بەدەسیهێناوە نەیهێڵێت و دەسەڵاتەکانی حکومەتی هەرێم کەمبکاتەوە، هەروەها دەیانەوێت ماددەی ١٤٠ نەهێڵن و ژمارەی مووچەخۆر و هێزی پێشمەرگەش کەمبکەنەوە ".

 

 

 



PM:07:00:21/02/2022