ڕۆژنامەنووس و چالاکوان (ئومێد بەرۆشکی)، پاش ساڵێک و حەوت مانگ زیندانی کردن ئازاد دەکرێت.
بەشدار حەسەن، پارێزەری کەیسی زیندانیانی بادینان ڕایگەیاند" ئێمە و کەسوکاری لە بەردەم زیندانی زرکا-ین لە دهۆک و چاوەڕێین ڕێکارەکان تەواو ببێت و ئومێد ببینەوە بۆ ماڵەوە".
ئومێد بەرۆشکی ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی بادینان لە کۆی شەش دۆسیە، ماوەی ساڵێک و حەوت مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا بوو، دوێنیش ماوەی سزاکەی تەواو بوو.