دادگای فیدڕاڵی: پێدانی كورسی تایبەت بە ئێزیدی و فەیلییەكان لە پەرلەمان نادەستورییە

دادگای فیدڕاڵی عێراق ڕایدەگەیەنێت" پێدانی كورسی تایبەت بە ئێزیدی و فەیلییەكان لە پەرلەمان نادەستورییە". 

ئه‌مڕۆ دادگای فیدڕاڵی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر جاسم محه‌مه‌د عه‌بود و ئه‌ندامێتی هه‌ریه‌ك له‌ دادوه‌ران سه‌میر عه‌باس محه‌مه‌د، غالب عامر، وه‌حید جابر عه‌بد، حه‌یده‌ر عه‌لی نوری، خه‌ڵه‌ف ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب، ئه‌یوب عه‌باس ساڵح، عه‌بد ره‌حمان سلێمان، دیار محه‌مه‌د عه‌لی كۆبووه‌وه‌ و له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكیشدا بڵاویكرده‌وه‌، به‌ئامانجی كاراكردنی رۆڵی نیشتمانی و به‌دیهێنانی یه‌كسانی و پارێزگاریكردن له‌یه‌كێتی نیشتمانی پێكهاته‌كانی ئیزیدی، شه‌به‌ك و كوردانی فه‌یلی، دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاری دا، كه‌ جۆری نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و پێكهاتانه‌ له‌ناو پەرلەماندا ده‌ستوری نییه‌ به‌له‌به‌رچاوگرتنی یه‌كسانیان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی مه‌سیحی و سه‌بائییه‌كان.

هەر بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی، پێویستە یاسای هەڵبژاردن هەموار بكرێتەوە و دەنگدان بە نوێنەرانی پێكهاتەكان لە سەرتاسەری عێراقەوە بێت هاوشێوەی دەنگدان بە نوێنەرانی مەسیحی و سائبی.

دەقی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی عێراق: 


PM:03:22:22/02/2022