لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی عێراق دەربارەی دووبارە کردنەوەى دەرگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار نەیتوانى بڕیاری کۆتایی بدات و دانیشتنەکەی بۆ رۆژى (١)ى ئایار دواخست.
ئەمڕۆ دانیشتنی دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر سكاڵایه‌ک، كه له‌لایه‌ن باسم خه‌ششان په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆى عێراق، پێشكه‌ش كرابوو، كه تانه‌ی له بڕیارى دووباره‌كردنه‌وه‌ى ده‌رگای خۆپاڵاوتنی دابوو، له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانەوە.
جاسم عه‌بود سه‌رۆكی دادگا لە دانیشتنەکەدا بۆ وردبینی زیاتر له‌سەر دۆسییه‌كه، کۆبوونەوەکەی بۆ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی هەفتەی داهاتوو كه ده‌كاته ١ی ئایاری ٢٠٢٢ دواخست.