قوباد تاڵەبانی لەسەر قۆناغەکانی چاکسازی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کونسوڵی ئەڵمانیا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە‌گە‌ڵ كلێمێنچ زێمتنە‌ر كونسوڵی گشتی ئە‌ڵمانیا لە‌ ھە‌رێمی كوردستان کۆبوەوە و باسی پە‌یوە‌ندییە‌كان، قۆناغە‌كانی چاكسازی حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان دواپێشهاتەکانیان کرد.


ئەمڕۆ پێنچ شەممە ٢٤ی شوبات، نوسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند "، قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، لە‌گە‌ڵ كلێمێنچ زێمتنە‌ر كونسوڵی گشتی ئە‌ڵمانیا لە‌ هەولێری پایتەختی ھە‌رێمی كوردستان کۆبوەوە و باسی پە‌یوە‌ندییە‌كان و قۆناغە‌كانی چاكسازی حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان و دواپێشھاتە‌كانی عێراق کراوە".

قوبات تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکەدا باسی ئەوەشی کردووە،  ھە‌نگاوی باشیان جێبە‌جێكردووە‌ لە‌ پرۆسە‌ی گشتگیری چاكسازی لە‌ سێكتە‌رە‌ جیاجیاكان و، تیشكی خستە‌سە‌ر ئە‌وە‌ی پرۆسە‌كە‌ بە‌ردەوامە‌ و سورن لە‌سە‌ر سە‌رپێخستنی.

هەروەها ستایشی حكومە‌تی ئە‌ڵمانیای كرد كە‌ ھاوكاریان بووە‌ بۆ جێبە‌جێكردنی پلانە‌كانی چاكسازی و داوای كرد بە‌ردە‌وام بن لە‌ھاوكاریكردنی حكومە‌تی ھە‌رێم.

لەبارەی دۆخی عێراقیش جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵیت  "پێویستە‌ ھە‌موو لایە‌نە‌كان ھە‌ماھە‌نگی بكە‌ن بۆ تێپە‌ڕاندنی ئە‌م دۆخەی پاش ھە‌ڵبژاردن بۆ ئە‌وە‌ی بۆشایی درووست نە‌بێت و زیان بە‌ بە‌رژە‌وە‌ندییە‌ گشتییە‌كان نەگە‌یە‌نێت."



PM:01:58:24/02/2022