سلێمانی.. بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل کەسێک دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاشکراکرد تۆمەت بارێکیان دەستگیر کردووە، کە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی دزییەوە و پاشان تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەشی گۆڕیوە.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە بە وتەی خۆی ئۆتۆمبێلەکەی لێ دزراوە و بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ئاگادار کرد  کە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد بکەن بۆ دۆزینەوەی ئۆتۆمبێلەکە و دەستگییرکردنی تۆمەتبارە کە.

باسی لەوەشکرد، دوای لێکۆڵینەوەکان توانرا شوێنی ئۆتۆمبێل و تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوە و هەروەها بە هاوکاری نەهێشتنی تاوانی قەزای رانیە توانرا تۆمەتبار لەو قەزایە دەستگیربکرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا کە ناوبراو هەستابوو بە دزینی و گۆڕینی تابلۆکەی.

وتیشی "لە ئێستادا تۆمەتبار (د.ع.ح) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٦ لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە".

 



PM:04:42:02/03/2022