ڤیدیۆی چۆنێتی هێرشکردنە سەر چالاکوانی مەدەنی ئارامی مەلا نوری لە گەرمیان
شەوی ٢٦ ی شوبات لە کەلار چەند چەکدارێک هێرشدەکەنە سەر چالاکوانی مەدەنی ئارامی مەلا نوری، برای ئەندام پەرلەمانی پێشووی گۆڕان عەبدوڵای مەلا نوری و چەندان چەقۆی لێدەدەن.
لە ئەنجامی ئەو هێرشە و برینداربوونی سەختی ئەو چالاکوانە، لە نەخۆشخانە بە ٥٠ ( تەقەڵ ) دورایەو تا ئێستاش بەتەواوی برینەکانی چاک نەبۆتەوەو دۆخی تەندروستی باش نییە.
لەم ڤیدیۆیەدا کە کەسە نزیکەکانی ئەو چالاکوانە بۆیان تۆمار کردووە، شیکردنەوەی ئەمنی بۆ چۆنێتی هێرشەکە دەکرێت.
PM:10:44:02/03/2022