لیژنه‌ی سه‌په‌رشتیاری
كۆنگره‌ی شه‌شه‌می سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان ئاشکرایکرد، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك
و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا دواخرا به‌هۆی کۆمەڵێک ڕەخنە كه له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی
كۆنگره و لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیار تۆماركرابوون.
به‌گوێره‌ی كۆنوسی كۆبونه‌وه‌ی
لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری كۆنگره‌ی شه‌شه‌م، له رۆژی ١٣ی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵ، كۆنگره‌ی
شه‌شه‌می پارێزه‌ران رۆژی ١٠ی ئادار ی ٢٠٢٢ی د‌یاریكردبوو بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای پارێزه‌ران، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی کۆمەڵە
ڕەخنەیەک دراون له بڕیاره‌كانی كۆنگره و لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری كۆنگره‌ی شه‌شه‌می
پارێزه‌ران له‌دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك لیست و
پارێزه‌ره‌وه، تا ٦ی ئادار یش هیچ بڕیارێك له‌لایه‌ن دادگای پێداچونه‌وه ده‌رنه‌چوه
له‌سه‌ر ڕەخنە‌كان، بۆیه ناتوانرێت له ١٠ی ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی
ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ئه‌نجامبدرێت، هه‌ربۆیه بڕیاردرا به‌دواخستنی هه‌ڵبژاردن بۆ
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بڕیاری دادگای پێداچونه‌وه له‌سه‌ر ڕەخنە‌كان.
له‌كۆنوسه‌كه‌دا، لیژنه‌ی
سه‌په‌رشتیاری كۆنگره‌ی شه‌شه‌م بڕیاریداوه به ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی داهاتووی
خۆی بۆ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بڕیاری دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر
تانه‌كان به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی رێكاره‌كانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.