کەرکوک.. مێرمنداڵێکی تەمەن (١٦) ساڵ لەلایەن برا گەورەکەیەوە کوژرا

بەیانی ئەمڕۆ، لە ناحیەی قەرەهەنجیر مێرمنداڵێکی تەمەن (١٦) ساڵ بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بە دەستی برا گەورەکەی کوژرا. 

لەمبارەیەوە عامر نوری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە مێرمنداڵێک بە ناوی (ع، ح، ب) تەمەن (١٦) ساڵ، لە ناحیەی قەرەهەنجیر سەر بە پارێزگای کەرکوک لەلایەن برا گەورەکەیەوە کۆتایی بە ژیانی هێنرا". 

ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەو هەرزەکارە وازی لە خوێندن هێناوە و خێزانەکەی داوایان لێ کردووە کاری شوانی بکات، بەڵام رەتی کردۆتەوە و ئامادە نەبووە ئەوە کارە بکات، هەر بۆیە برا گەورەکەی هەستاوە بە کوشتنی. 

ئاشکراشیکرد، پاش ڕووداوەکە تۆمەتبارەکە هەڵهاتووە و لە ئێستادا گەڕان بە دوایدا دەستیپێکردووە، دڵنیاشین دەستگیر دەکرێت. 


PM:03:05:09/03/2022