ئەمڕۆ چوارشەممە پۆلیسی کەرکوک بکوژی سەرەکی ئیمان سامی ناسراو بە ماریا سامی ئەو ژنەی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا کۆتایی بە ژیانی هێنرا ڕاگەیاند.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک لە لێدوانێکدا بە (ئێن ئاڕ تی) راگەیاند" هێزەکانمان توانیویان
بکوژی سهرهكی كوژرانی ئیمان سامی ناسراو به ماریا سامی دهستگیر بکەن، كه ناوی (ع، ح، ب)ەو برایهتی".
رۆژی ٧ی ئەم مانگە، لە شاری هەولێر کچێک بە ناوی ماریای تەمەن (٢٠) ساڵ بە دەستڕێژی گوللە کوژرا، ناوبراو لە تەمەنى (١٦) ساڵیدا ژیانی هاوسەرگیرى پێکهێناوە و ماوەی سێ ساڵە لە هاوسەرەکەى جیابووەتەوە، هاوکات بەپێی زانیارییەکان، مامێکی ماریاش بە تۆمەتی پەیوەندی بە ڕووداوەکەوە دەستگیرکراوە.