گۆرانییەكەی ماریا 22 هەزار گوێگری تێپەڕاند


گۆرانییەكەی ماریا سامی ئەو ژنەی لە چەند رۆژی رابردوودا لە شاری هەولێر كوژرا، لە یوتیوب 22 هەزار گوێگری تێپەڕاند.

سەرەتای هەفتەی رابردوو ئیمان سامی تەمەن 20 ساڵ ناسراو بە (ماریا سامی) لە نزیك كاتژمێر 11ی شەو بەدەستی براكەی لە شەقامی 100 مەتری هەولێر كوژرا، دواتریش براكەی لە شاری كەركوك دەستگیركرا، رووداوەكەش دەنگدانەوەی زۆری لێكەوتەوە.

ماریا پێش ئەوەی بكوژرێت گۆرانییەكی تۆماركردبوو بەناوی (قەت لەبیرت نەچێت)، لە ماوەی تەنها 3 رۆژی بڵاوكردنەوەشی لە یوتیوب 22 هەزار گوێگری تێپەڕاند.



PM:03:42:11/03/2022