ڤیدیۆ.. ماریا هەورامی دوای دابڕانێکی زۆر بە ستایلێکی تەواو جیاواز دەردەکەوێت

کچە گۆرانیبێژی لاوی هەورامان و باشوری کوردستان، ماریا هەورامی لە نوێترین دەرکەوتنیدا تەواو جیاواز دەردەکەوێت.

ماریا هەورامی نوێترین گرتە ڤیدیۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، کە بۆتە مایەی خۆشحاڵی بەشێک لە هەوادارانی، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت ماریا تەواو جیاواز و شۆخ و شەنگ دەردەکەوێت.

ماریا یەکێکە لە خانمە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی کورد، لە ساڵی (١٩٩) لە سلێمانی لە دایكبووە و پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی بەشی میوزیکی تەواو كردووە و چەندان گۆرانی بە زاراوەی هەورامی و کرمانجی خواروو هەیە و، لە ماوەی چەند ساڵێکدا ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە.

هاوکات بڕیارە بۆ ڕۆژی جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ نوێترین بەرهەمی خۆی لەگەڵ گۆرانیبێژی دیاری کورد (هەردی سەلامی) بەناوی (کراسێک ئەهێنم بۆت) بڵاوبکاتەوە، کە (ئاریۆس حەمە سەعید) کاری موزیکی بۆ کردووە، هەروەها  تێکستی بەرهەمەکە (حەمە سەعید ئیبراهیم)ە. 

PM:09:39:18/03/2022