ڤیدیۆ.. ماریا هەورامی و هەردی سەلامی دوێتەکەیان بڵاوکردەوە

هەردوو گۆرانیبێژی دیاری کورد هەردی سەلامی و ماریا هەورامی نوێترین دوێتان بەناوی (كراس) بڵاوكردەوە.

هەردوو گۆرانیبێژ هەردی سەلامی و ماریا هەورامی نوێترین دوێتیان بەناوی (کراس) بڵاوکردەوە، تێکستەکەی لەلایەن شاعیر حەمە حەمە سەعیدەوە نووسراوە کاری دەرهێنانیشی لەلایەن ئاریۆس حەمە ئەنجامدراوە.

ماریا یەکێکە لە خانمە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی کورد، لە ساڵی (١٩٩٠) لە سلێمانی لە دایكبووە و پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی بەشی میوزیکی تەواو كردووە و چەندان گۆرانی بە زاراوەی هەورامی و کرمانجی خواروو هەیە و، لە ماوەی چەند ساڵێکدا ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە.

هەروەها هەردی سەلامی، لەساڵی ١٩٨٧ لە سلێمانی لەدایك بووە و خاوەنی چوار براو سێ خوشكە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکان، دواتر دەستی بەکاری هونەری کردووە. 


PM:03:22:20/03/2022