روسیا گفتوگۆی ئەمجارە لەگەڵ ئۆکرانیاکان بە پۆزەتیڤ دەزانێت

کۆشکی کرملین ئەمڕۆ چوار شەممە رایگەیاند " ئەو گفتوگۆیەی لە نێوان وەفدی روسیا و ئۆکرانیا لە ئیستانبوڵ رۆژی سێ شەممە ئەنجامدرا، ئەنجامی " پۆزەتیفانەیە".

وتەبێژی سەرۆکایەتی روسیا دیمتری بیسکوف بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند" لەم کاتەی ئێستادا ناتوانین، بڵێین: گفتوگۆکە ئەنجامەکەی زۆر بەرزە، یان هەنگاوێكی پێشکەوتووە، بەڵام زۆر هەنگاو هەیە کە پێویستە جێبەجێبکرێت".
 
دیمتری جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە " کۆبوونەوەکە پۆزەتیڤ بووەو، لایەنی ئۆکرانی پێشنیارەکانی بە دیاریکراوی و نوسراو داڕشتووە".

وتیشی " لێدوانی خۆمان لەبارەی ناوەرۆکی گفتوگۆکانەوە ئاشکرا ناکەین و بەدوور لە چاوی کامێراکان ئەنجامی دەدەین".

بەپێی میدیا جیهانییەکان ئەم لێدوانەی دیمتری پێچەوانەی ئەو گەشبینیەیە کە وەفدی دانوستانکاری روسی رۆژی سێ شەممە لە ئیستنابوڵ ئاماژەیان بۆ کرد.



PM:06:37:30/03/2022