سەدر بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی: بۆ پێکهێنانی حکومەت گفتوگۆ لەگەڵ هەموولایەک بکەن، من بەشدار نابم

کەمێک پێش ئێستا لە تویتێکدا رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێکدا پێکهێنانی حکومەتی رادەستی سێیەکی پەکخەر کرد و دەڵێت" دەرفەت بە هەموو ئەو لایەنانە دەدەین کە پرۆسەی سیاسییان پەکخستووە دانوستاندن لەگەڵ لایەنەکانی دیکە بکەن جگە لە رەوتی سەدر بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی". 

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ئەمشەو لە نوێترین تویتیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند" دەرفەت بە سێیەکی پەکخەری پەرلەمان دەدەین کە گفتوگۆ بکەن بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی بەبێ کوتلەی سەدر". 

ئاماژەی بەوەشکرد، دەرفەت بەو لایەنانە دەدەین لە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانەوە تاوەکو ٩ی ئایاری ٢٠٢٢ کە نزیکەی (٤٠) رۆژ دەکات، ئەمەش دەرفەتێکی باشە بۆ ئەوەی لایەنەکان دانووستان بکەن. 


PM:09:25:31/03/2022