قائیمقامی سەیدسادق لەبارەی دابەشکردنی ئاو لە بری نەوت ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" لە ئێستادا شۆفێرى تانکەرەکە دەستگیرکراوە".
دیاری رەفیق قائیمقامی سەیدسادق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵاندا کە بریتیبوو لە (٣٣) تانکەر نەوت دابەشکرا بەسەر سێ هەزار و ٩٧٥ خێزاندا، پاش ئەوە ئاگادارکراین کە یەکێک لەو تانکەرە نەوتانەی کە نەوتی گواستوەتەوە بۆ قەزای سەیدسادق و لە کاتی دابەشکردنیدا بەسەر هاوڵاتیاندا ئاوی تێدابووە".
ئەوەشی خستەڕوو، دەستبەجێ لیژنەکانمان راسپارد بە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەو حاڵەتە بکەن، پاش دڵنیایی بونمان دادوەرمان ئاگادار کردەوە لە بوونی حاڵەتێکی لەوشێوەیە و دەستبەجێ بە فەرمانی دادوەر شۆفێری ئەو تەنكەرەکە دەستگیركراوە و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا گیراوە و لیژنەی لێكۆڵینەوە لە حاڵەتەكە پێكهێندراوە.