كازمی: حكومەت بەرامبەر كەسوكاری شەهیدان كەمتەرخەم بووە


مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت "وڵات كەوتۆتە قۆناغێكی هەستیارەوە و پێویستە ڕووی چەكیان تەنها لە دوژمنانی عێراق بێت".

كازمی ئەمڕۆ لە میانی بەشداریكردنی لە مەراسیمێكی ڕۆژووشكاندن لەگەڵ كەسوكاری شەهیدانی شەڕی داعشدا،  رایگەیاند "حكومەت كەمتەرخەم بووە بەرامبەر كەسوكاری شەهیدان و قوربانیانی شەڕ لە عێراقدا، داوا لەپەرلەمانی عێراق دەكەین بە زووترین كات دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراك بدات".

ناوبراو ئاماژەشی بەوەدا كە حكومەتەكەی توانیویەتی لەم ماوە كورتەی بەسەری بردووە، بەسەر ژمارەیەكی زۆر لە تەنگژە و ئالنگاریدا زاڵ بێت.





PM:08:47:13/04/2022