هەردوو چالاکوان شیروان تەها و مەسعود شنگالی ئازاد کران

کەمێک پێش ئێستا شیروان تەها و مەسعود شەنگالی چالاکوانانی زیندانی کراوی ناوچەی بادینان ئازاد کران. 

بەشدار حەسەن، پارێزەر لە دەستەی پارێزەرانی خۆبەخشی دەستگیركراوانی ناوچەی بادینان ڕایگەیاند " ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە پاش زیاتر لە دوو ساڵ زیندانیکردن هەریەک لە چالاکوان شیروان تەها و مەسعود شنگالی ئازاد کران".

پێشتر لە لایەن دادگای تاوانەكانی دووی هەولێر بەپێی ماددەی یەك لە یاسای ژمارەی (٢١)ی ساڵی (٢٠٠٣)ی پەرلەمانی كوردستان، شێروان تەها سزای دوو ساڵ و شەش مانگ و مەسعود شنگالی سزای سێ‌ ساڵ و شەش مانگیان بەسەردا سەپێندرا بوو. 


PM:03:51:14/04/2022