دوو فرۆکە بۆردوومانی بنکەکانی حەشدی شەعبیان کرد و چەند چەکدارێکیش بریندار بوون

 

 ئەمشەو ١٥ی نیسان هەینی، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی نەناسراوەوە بۆسەر دوو بنکەی سەربازیی حەشدی شەعبی لە ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، چەند چەکدارێک بریندار بوون

 

هەر لەو بارەیەوە دەزگای دژە تیرۆری كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی نەناسراوەوە بۆردوومانی دوو خاڵی حەشدی شەعبی كراوە و زیانی گیانی و ماددی لێ كەوتەوە و تا ئێستا هیچ لایەنێكیش بەرپرسیارییەتی لە ئەستۆ نەگرتووە.

 

دەزگای دژە تیرۆری كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی نەناسراوەوە بۆردوومانی دوو خاڵی سەربازیی فەوجی ٨٧ی حەشدی شەعبی لەنێوان دووڕییانی سمود لە شارەدێی زوممار كرا.

 

باسی ئەوەشی تێداکراوە لە ئاكامی بۆردوومانەكەدا زیانی گیانی و ماددی بەر ئەو دوو خاڵە سەربازییەی حەشدی شەعبی كەوتووە و تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارییەتی ئەنجامدانی ئەو هێرشەی رانەگەیاندووە، هەروەها حەشدی شەعبی هیچ راگەیەندراوێكی لەمبارەیەوە بڵاونەكردووەتەوە.

 

 



PM:10:46:15/04/2022