سلێمانی.. لەڕۆژی ژینگەدا هەزار باڵندە ئازادکرا

لەپارکی هەواری شار لە سلێمانی هەزار کۆترو باڵندە لە لایەن ژینگە دۆستانەوە  لەڕۆژی ژینگەدا ئازاد کران.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ١٦ی نیسان، لە سلێمانی لە ڕۆژی ژینگەی كوردستاندا لەلایەن پارتی سەوزی كوردستان فیستڤاڵی ژینگەی كوردستان ئەنجامدرا و لە پاركی هەواری شار هەزار باڵندە لەلایەن ژینگە دۆستانەوە ئازادكرا.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بەرواری ١٦ی نیسان بە ڕۆژی ژینگەی كوردستان دانراوە و ساڵانە لەو ڕۆژەدا لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان چەندین چالاكی جۆراوجۆر بەو بۆنەیەوە ئەنجام دەدرێت.



PM:08:01:16/04/2022