شاجوانی عێراق (ماریا فەرهاد) نوێترین وێنە و ڤیدیۆی خۆی بڵاوکردەوە.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ماریا فەرهاد نوێترین ڤیدیۆ و وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە، کە تیایدا بەشێوەیەکی شۆخ و شەنگ دەردەکەوێت.
شەوی ٢٩ لەسەر ٣٠ی ٧ی ساڵی ڕابردوو لە شاری بەغداد ماریا فەرهاد کە خەڵکی پارێزگای نەینەوایە لە پێشبڕکێیەکدا نازناوی شاجوانی عێراقی بۆ ساڵی ٢٠٢١ پێبەخشراو کە کریستیانە و لە بنەڕەتدا دانیشووی دەشتی نەینەوایە و لە ئێستادا لە عەینکاوە دەژی، ئەم خاتوونە چەند کارێکی میدیایشی کردووە، هاوکات هەریەک لە سیما جاف و زینە یوسف بوونە هاوەڵی یەکەم و دووەمی شاجوان.