"برایەکی ئەندامی وەفدی دانوستانکاری کورد لە بەغداد بە پلەی راوێژکار دامەزرا"

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" برایەکی ئەندامی وەفدی دانوسانکاری کورد لە بەغداد بە پلەی راوێژکار دامەزرا، کە پارتییە". 

سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمە عەقڵیەت و هەوڵەکانی پارتییە بۆ دانوسان لەگەڵ بەغداد و داواکردنی مافی کورد، هەموو خەمیان دامەزراندنی خۆیان و کەسوکاریانە، (١٩) ساڵە سەدام روخاوە نەیانتوانیوە دوو داواکاری بنەرەتی کورد تایبەت بە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان و مافی هاوڵاتییان جێبەجێ بکەن، بەڵکو برای ئەندامی وەفدی دانوسانکار دادەمەزرێنن". 

دەشڵێت" لە بەرامبەریشدا نەوەی نوێ هەرچی پۆست و وەزارەت و ئیمتیازات هەیە رەتی دەکاتەوە، بەڵام لای هەندێک حیزبی دەسەڵات و نزیک لە دەسەڵات رەخنەیان لە نەوەی نوێ دەگرت کە داوای مافی هاوڵاتییان و قوتی خەڵک و موچە و هەرزانکردنی بەنزین و چەندین خاڵی تری دەکرد، بەڵام بێدەنگن بەرامبەر پارتی کە دەچێتە بەغداد بۆ داواکردنی پۆست و وەزارەت و دامەزراندنی خزموکەسوکاری خۆیان". 

دەقی نوسراوەکەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق:


PM:04:35:22/04/2022