داوا لە حکومەتی عێراق دەکات بە گفتوگۆ چارەسەری کێشەکان بکات

کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە داوای لەحکومەتی بەغدا کرد لەگەڵ کۆمەڵگەی ئێزدی بکەوێتە گفتوگۆ.


ئەمڕۆ ٢٢ی نیسان هەینی، کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە لێدوانێکی نوسراوی سەبارەت بە هێرشە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورک و ئاڵۆزییەکانی شەنگال بڵاوکردەوە، دەڵێت "پێویستە دەوڵەتی عێراق چەک و توندوتیژی بۆ چارەسەری دۆخی کۆمەڵگەی ئێزدی وەلا بنێت، هەر لە ڕاگەیاندراوەکەی کەجەکەدا ئاماژە بۆئەوەش کراوە ، هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک لە ١٧ی ئەم مانگە کراوە و  وتیشی ئەگەر ئەم هێرشانەی ڕژێمی فاشیستی تورکیا بە دوژمنایەتی پەکەکە وەسف بکرێت مانای ئەوەیە کە هیچ شتێک لە مێژوو تێنەگەیشتوون".

دوای بەرخۆدانی کۆمەڵگەی ئێزدی کە داعشیان تێکشکاند، دەیانویست ڕێوشوێنیان بۆ ڕێگریکردن لە کۆمەڵکوژکردن و فەرمانی نوێ بگرنەبەر بۆیە تیشکیان خستە سەر فیدرالیزم کە ڕۆحی دەستووری عێراقە و مۆدێلێکی خۆبەڕێوەبەری دامەزراندووە ئەم هەوڵەی گەلی ئێزدیمان بەزۆری پەدەکەی بێزار کردووە کە شەنگالی ڕادەستی داعش کرد و دەوڵەتی تورکیش کە بەرپرسیاری داعشە بێزار بووە، خەڵکی ئێزدی دەیانویست لەم پرۆسەیەدا دیالۆگ لەگەڵ عێراق دروست بکەن.

لەگەڵ باسکردنی ئاڵۆزیەکانی ئەم چەند ڕۆژەی شەنگال کۆمیتەکە ئاماژەی بە هەوڵەکانی خۆیان لە ڕابردوودا کردووە بۆ پاراستنی ئێزدییەکان و دروسبوونی هێزەکانی پاراستنی ئێزدی و بوون بە بەشێک لە هێزی بەرگری عێراق و دەشڵێت" لە کاتێکدا هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی باشووری کوردستان و عێراق زیادی کردووە، پیلانێک هەیە بۆ ڕووبەڕووکردنەوەی دەوڵەتی عێراق و ئێزدیەکان، کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کەجەکە داوای لە حکومەتی عێراق کردووە بە هۆی ئەوەی خەڵکی ئێزدی کۆمەڵکوژراوە هەستیارتر و بەرپرسیارانەتر و بە ئیرادەی سیاسی خۆی لە ئێزدیەکان نزیک ببێتەوە".

وتیشی " پێویستە دەوڵەتی عێراق لەگەڵ خەڵکی ئێزدیدا خۆی لە چەک و توندوتیژی بەدوور بگرێت و دیالۆگی بنچینەیی لەگەڵ خەڵکی ئێزدی بکات ڕێککەوتنی دژ بە ئیرادەی ئێزدیەکان و دروستکردنی دیواری تورکیا و بێڕێزیکردن بە بەهاکانی خەڵک کێشەکان چارەسەر ناکات چوون بۆ لای خەڵکی ئێزدی و منداڵەکانیان بە ئۆتۆمبێلی سەربازی نەک دیالۆگ، بەڵکو ناکۆکی دروست دەکات".

کەجەکە دەڵێت"ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال پرۆژەی خۆی لەگەڵ حکومەت و ئیدارەی عێراق هاوبەش بکات و لەڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەریان بکات، تەئکیدیشی  لەوەکردووەتەوە ئەوان وەک کەجەکە پشتیوانی لە هەموو جۆرە پرۆسەیەکی بنیاتنەرانەی دیموکراتی دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.



PM:09:40:22/04/2022