خانەقین.. بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە دوو کەس کوژران

لە سنووری قەزای خانەقین، بەهۆی تەقینەوە وە  دووهاوڵاتی گیانیان لەدەستدا دوانی دیکەش بریندار بوون.

ئەمڕۆ هەینی ٢٢ی نیسان عەمید جمهوور حاجی رۆستەم، جێگری فەرماندەی لیوای ٣ی وەزارەتی پێشمەرگە لە میحوەری گەرمەسێر هەواڵەکەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو ڕاست کردەوە "رووداوەکە ئەمڕۆ لە گوندی سەیید جەڕاد لە ناوچەی حلوان بووە کە سەر بەناحیەی گوڵاڵەی  سەر بە قەزای خانەقینە ئەوانەیش بۆمبەکەیان پێدا تەقیوەتەوە خەڵکی سڤیلی ناوچەکەن."  

ئەو ئۆتۆمبێلەی بۆمبەکەی پێدا تەقیوەتەوە لە جۆری پیکابە و مۆدێلی  ٨٥، ناوبراو باسی لەوەشکرد ئەوان دڵنیانین بۆمبەکە لەلایەن چ کەس و هێزێکەوە دانراوە، وتیشی"ئەگەری زۆر" هەیە لەلایەن داعشەوە دانرابێت، چونکە وەکو ئەو گوتی، "چەکدارانی داعش لە رابردووشدا بۆمبی هاوشێوەیان لەو ناوچەیەدا داناوە."

ئەمەش لە کاتێکدایە، لەم مانگی رەمەزانەدا چەکدارانی داعش دەستیان بە جموجۆڵ کردووەتەوە، تاوەکو ئێستا چەند جارێک پەلاماری حەشدی شەعبی و سوپای عێراقیان داوە.

 



PM:11:27:22/04/2022