بەهۆی دەستڕێژی گولە ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ئیدارەی خۆسەری شەهید بوو

ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ئیدارەی خۆسەری شەهید بوو بەهۆی دەستڕێژی گولـلەی کەسانی نەناسراو لە دێرەزور ئەندامێکی دیکەی هێزەکانی ئاسایشیش برینداربوو.

 

ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی نیسان،  ئاژانسی هەواڵی باکور (NPA) لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە لە رۆژهەڵاتی سوریا بڵاویکردەوە، ژمارەیەک لە کەسانی نەناسراو لەسەر ماتۆڕسکیلێکەوە دەستڕێژی گولـلەیان لە هێزەکانی ئاسایشی شارۆچکەی شهابات لە دێرەزور کردووە، بەهۆی هێرشەکەش ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ئیدارەی خۆسەری شەهید بوەو ئەندامێکی دیکەی هەمان هێزیش برینداربوە.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوودا رووداوەکانی دەستڕێژی گولـلە و شەهیدکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە دێرەزو زیادیکردوە.

 



PM:04:04:23/04/2022