هەوكردنی ڤایرۆسی جگەر لەچەند وڵاتێك بڵاوبووەوە

رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیەنێت، لە ژمارەیەك دەوڵەتی ئەوروپا و ئەمریكا چەند حاڵەتێكی نوێی نەخۆشی (هەوكردنی ڤایرۆسی جگە) تۆماركراوە و منداڵێكیش بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

تەندروستی جیهانی رونیكردۆتەوە، تائێستا بەگشتی 169حاڵەتی نەخۆشییەكە لە 12 دەوڵەتی جیهان تۆماركراوە كە دۆخی تەندروستیان جیاوازە و ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو كەسانەی توشی نەخۆشییەكە بون و منداڵانن و تەمەنیان لەنێوان یەك مانگ بۆ 16 ساڵاندایە و 17 نەخۆشیش پێویستیان بە چاندنی جگەر هەیە.

هەر بەپێی راپۆرتەكەی تەندروستی جیهانی، زۆرینەی حاڵەتەكانی توشبون لە بەریتانیایە كە 114 منداڵی توشبوی تێدا تۆماركراوە و یەكێكیشیان گیانی لەدەستداوە.




PM:08:22:24/04/2022