تویتەر لە کۆمپنیایەکی هاوبەشەوە، سەرمایەدارێکی بەناوبانگی ئەمەریکی دەیکڕێتەوەو لە یەکەم لێدوانێدا دەڵێت " هیوادارم خراپترین رەخنەگرانم لە تۆڕەکەدا بمێننەوە، چونکە ئەوە مانای تەواوی ئازادی رادەبڕینە".
ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا و دەوڵەمەندترین کەسی جیهاندا ئەمڕۆ دوو شەممە تویتهری بە ٤٤ ملیار دۆلار كڕی.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا لە ڕوونکردنەوەیەکدا لهدوای كڕینی ئهو تۆڕه كۆمهڵایهتییه وتی "دەیەوێت تویتەر لە هەموو کاتێکی باشتر بێت و کار دەکات بۆ گەڕاندنەوەی متمانەی زیاتر بۆ ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییه، تویتەر توانای زۆری هەیە و کار دەکەم لەسەر زیاترکردنی."
لهلای خۆشیهوه بۆردی بەڕێوەبەرانی تویتەر لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، "ئێستا تۆڕەکە بووەتە کۆمپانیایەکی تایبەت و ئیلۆن مەسک خاوەندارێتی دەکات، لە ئێستادا ئیلۆن مەسک بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵی تویتەر دەکات."