دژە تیرۆری (پارتی) پەكەكە بەسازدانی پیلانێك تۆمەتبار دەكات


دەزگای دژە تیرۆری هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت "پیلانێكی مەترسیدار"یان لەسەر هەرێمی كوردستان پوچەڵكردۆتەوە و پراتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) تۆمەتبار دەكات بەوەی لەپشت ئەو پلانەوە بووە.  

 دەزگای دژەتیرۆری هەرێم لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "لە رێكەوتی 17ی نیسانی 2022 لە سنووری پارێزگای دهۆك، توانییان دەست بەسەر (یەك تۆن ماددەی تەقینەوە لە جۆری پی ئی تی ئێن، 10 مووشەكی كۆنكۆرسی دژە تانك، 23 ماتۆڕی درۆنی هێرشبەر، 1200 ماسكی دژەگاز و 375 یەدەگی چەكی كلاشینكۆڤ)ـدا بگرن.  

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "لە ئاكامی لێكۆڵینەوەكان لەگەڵ تۆمەتبار (ی، ئە، ق، س) دەركەوت، ناوبراو لە رێگەی بەرپرسێكی سەربازیی یەپەگە بە ناوی (ر، ح) تەواوی ئەو ماددە و كەلوپەلە سەربازییانەی بەدەست گەیشتووە، بە مەبەستی گەیاندنی بەدەستی چەكدارانی پەكەكە تا لە هەرێمی كوردستان بەكاریبهێنن".  

ئەوە لە کاتێکدایە کە سوپای تورکیا لە ١٨ ی ئەم مانگەوە درێژەی بە لەشکرکێشییەکانی لەناو خاکی هەرێمدا داوەو، رۆژانە بە دەیان تانک و زرێپۆشی تورکیا لەناو خاکی هەرێمدا بە بەرچاوی هێزە ئەمنییەکانی پارتیەوە هێرشدەکەنە سەر ناوجە شاخاویەکان و ناوبەناو بۆردومانی گوندەکانیش دەکەن. 




PM:08:35:26/04/2022