لە پارێزگای ئەنبار مووشەک بارانی عەین ئەسەد کرا

 ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی نیسان، بەپێی بڵاوکراوەکانی میدیا عێراقییەکان ئەمشەو مووشەک بارانی پارێزگای ئەنبار کراو.

 

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردوە ئەم ئێوارەیە پێش مەغریب، سێ مووشەک ئاڕاستەی عەین ئەسەد کرا کە پێشتر واناسرابوو بنکەی سەرەکی هێزەکانی ئەمریکایە لە عێراق.

 

 ئائێستا ئەو لایەنەی هێڕشی  کردووەتە سەر ئەو بنکەیە نەزاندراوە کێیە بەڵآم بنکە سەر بازییەکانی ئەو ناوچەیەی  سوپای عێراق و ئەمریکا لە لایەن گروپەکانی حەشدی شەعبی و پێشتریش لە لایەن چەکدارانی داعش هێرش دەکرایە سەری بە پێێ زانیارییەکان ئەم هێرشە مووشەکییە هیچ زیانێکی گیانی نە بووە.

 

 

 



PM:09:17:30/04/2022