حكومەتی عێراق فەیسبوكی كردەوە

حكومەتی عێراق تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی وەك فەیسبوك‌و تویتەری كردەوە كە پاش هێرشی داعش بۆ سەر موسڵ لە سەراسەری عێراق بێجگە لە هەرێمی كوردستان داخرابوو.

بە پێی هەواڵێكی شەفەق نیوز، حكومەتی ناوەندیی عێراق بڕیاریدا بە كردنەوە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی وەك فەیسبوك‌و تویتەر.

پێشتر‌و لەپاش هێرشی چەكدارانی گروپی داعش بۆ سەر پارێزگای نەینەوا، حكومەتی عێراق بڕیاریدا بە داخستنی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییانە.



PM:01:21:27/07/2014