قوباد تاڵەبانی: بیرۆکەی ئەوەم هەیە مۆنۆمێنێتک بۆ رۆژنامەنووسانی تیرۆرکراو دروستبکەین

لە ساڵیادی ئازادی رۆژنامەگەریدا، جێگری سەرۆکی حکومەت ئاشکرای دەکات کە بیرۆکەی دروستکردنی مۆنۆمێنتێکی هەیە بۆ ئەو رۆژنامەنووسە کوردانەی تیرۆر کراون.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت وتیشی " ئەو نوسەرو رۆژنامەنوسانەی بەهۆی ئازادی رادەربڕین، یان پیشەكەیان تیرۆر كراون یادو یادەوەریان بە زیندووی دەمێنێتەوە".

ئەمرۆ ٣ ی ئایاری ٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی، بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەری، قوباد تاڵەبانی لە میانەی سەردانێکدا بۆ سەنتەری میترۆی ئەو لێدوانەی راگەیاند.



PM:09:34:03/05/2022