هۆشیار زێباری: بەتوندی پشتگری سوپای عێراق دەکەم دژی تیرۆریستانی پەکەکە

هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت "پشتگیری توندی ئۆپراسیۆنه‌كانی سوپای عێراق ده‌كه‌ین به‌ مه‌به‌ستی سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی یاسا به‌سه‌ر شنگالدا له‌دژی تیرۆریستانی پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیا كه‌ ناوچه‌كه‌ و دانیشتووانه‌ ئێزدییه‌كه‌ی به‌ باره‌مته‌ گرتووه‌".

هۆشیار زێباری لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی" ده‌بێت رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كه‌ ئاسایی بكرێته‌وه‌ و دامه‌زراوه‌ ئیدارییه‌كان و ئاواره‌كانیش بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كه"‌.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی دەشڵێت"یه‌به‌شه‌ رووخساری په‌كه‌كه‌ له‌و ناوچه‌یه‌".

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە سوپای عێراق دەیەوێت هێزێکی زۆری بردۆتە شەنگال بۆ کۆنترۆڵکردنی شارەکە و دەرپەڕاندنی یەبەشە.



PM:11:58:03/05/2022