پەکەکە بەرپرسەکەی رانیەی یەکێتی ئازاد کرد

جێگری مەڵبەندی رانییەی یەکێتی کە پەکەکە بە گومانی پەیوەندیبوونی بە دەزگا سیخوڕیەکانی تورکیاوە دەستگیری کردبوو، ئەمشەو ئازادی کرد.
 
ئەمشەو ٤ ی ئایار محەمەد شامەروان، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی رانییەی یەکێتی کە دوو هەفتە بوو لەلایەن پەکەکەوە گیرابوو، ئەمڕۆ چوار شەممە ئازاد کرا.  
  
شامەروان لە گوندی ئێنزێی بناری قەندیل ٢٠ی نیسان لەلایەن گەریلاکانی پەکەکەوە دەستگیرکرا، یەکێتی هەرچەندە بەناوی بافڵ تاڵەبانیەوە لەکاتی خۆیدا هەڕەشەی کرد کە دەبێت بەزووترین کات ئازادی بکەن، بەڵام دواتر ئەو هەڕەشەیە لە میدیاکانی ئەو حیزبە لابرا، ئەمڕۆش پەکەکە ناوبراوی ئازاد کرد.



AM:01:14:05/05/2022