هەپەگە: لە چالاکیەکی نوێی گەریلا لە ئافاشین ٧ سەربازی تورکیا کوژران

هەپەگە ڕای گەیاند "تورکیا بە هه‌موو هێزی خۆی هێرش ده‌كات و ده‌ره‌قه‌تی گه‌ریلا نایات وله‌ ئاڤاشین و زاپ له‌ چالاكی گه‌ریلادا ٧ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران".

 

ئەمڕۆ ٥ی ئایار پێنج شەممە، ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزەکانی پاراستنی گەل -هەپەگە لە نوێترین ڕاگەیەندراویدا دەڵێت "ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه‌ به‌رامبه‌ر چالاكی هێزه‌كانمان ناتوانێت ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنێت، ناجوامێرانه‌ چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنێت، له‌ چالاكی هێزه‌كانماندا ٧ داگیركه‌ر سزادران، داگیركه‌رێكیش برینداربووە".

 

هەپەگە لە بارەی چالاکیەکانی گەریلا له‌ هه‌رێمی ئاڤاشین دەڵێت،  "لە ڕۆژی چواری ئایار لە چەند چالاکیەکدا چوار داگیرکەر سزادران و دواتر داگیرکەران چەکی کیمیاییان بەکار هێنا".

 

هەروەها لە بارەی زانیاریەکانی هەرێمی زاپ ڕایگەیاندووە، لە ڕۆژانی ٣ و ٤ی ئایار لە چەند چالاکیەکدا هێزەکانی گەریلا سێ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێکیش بریندار بوو، دوای ئەوە داگیرکەر بە چەکی کیمیایی هێرشی ئەنجامدا.



PM:06:56:05/05/2022