ئەمڕۆ ٧ی ئایەرشەممە، لەبەردەم تونێلی دەربەندیخان بارهەڵگرێكی شەش تەنی
كە شوتی پێبوو وەرگەڕا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویكردەوە،
ئەمڕۆ كاتژمێر ١:٣٠ خولەكی دوای نیوەڕۆ ئۆتۆمبێلێكی
بارهەڵگر لە جۆری مسیوبۆشی شەش تەنی كە باری شوتی پێ بوو لەو دیو تونێڵی دربەندیخان
كۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا.
هەر لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە ئەنجامی
ڕووداوەكە، شۆفێری بارهەڵگرەکە بریندار بوو و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە.