نیشانەکانی توش بوون بە تای خوێن بەر بوون و خۆپاراستن لەو ڤایرۆسە

 نەخۆشی تای خوێن بەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە، لەرێگای  ئاژەڵەوە دەگوازێتەوە بۆ مرۆڤ به‌هۆی‌ به‌ركه‌وتنه‌وه‌، دواتر له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی‌ تر له‌ رێگه‌ی‌ شله‌و خوێنه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه

 

تایخوێن بەربوون، یەکێکە لە نەخۆشی درمەکان بەهۆی ڤایرۆسی (Crimean Congo Hemorrhagic Virus) مرۆڤ تووش دەبێت وە دەبێتە هۆی لە کارخستنی چەند کۆئەندامێکی  لەش لە زیندە چالاکی ئەويش لە ڕێگای ئەو کاریگەرە زیان بەخشەی لەسەر موولولەکانی خوێن دروست دەکات و دەبێتە هۆی دەرچوونی شلەی خوێن تێیدا وە هەروەها لە کارکەوتنی کرداری خوێن مەیین وە دروست بوونی جەڵتە وە خوێن بەربوونێکی زۆر کە مەترسیە لەسەر ژیانی تووش بووەکە هەیە ‌.

نیشانەکانی توشبوون بە تای خوینبەربوون:

تای بەرز، ئازاری ماسوولکە و سەرسوڕان و ئازاری مل و پشت ئێشە و سەرئێشە و سووربونەوەی چاو و هەستەوەرزیاد دەبێ بەرامبەر ڕووناکی،  بەڵام ئەو نیشانانەی لە سەرەتای نەخۆشی سەرهەڵدەدات بریتییە لە هەست کردن بە دڵ تێکهەڵچوون و ڕشانەوەو سکچوون، ئازاری سک لە بەشی سەرەوەی لای ڕاست و سووربونەوەی قوڕگ دواتر باری تەندروستی خراپتر دەبێت وەک بێ هێزی و خەوالوو و توانای هەستانەوەی نامێنێ، دلە کووتە و دەرکەوتنی پۆرکی سوور لەسەر پێست.

ڕێگاکانی خۆپاراستن لە توشبوون بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون:

 

1-دوورکەوتنەوە لە سەربڕینی ئاژەڵ لە سەرشەقامەکان بە نایاسایی.

 

2-ئەو کەسانەی گۆشت فرۆشن، دەبێت سەرجەم رێنماییە پزیشکییەکان پەیڕەوبکەن، وەک بەکارهێنانی دەستکێش و جلوبەرگی تایبەت، هاوکات بەکارهێنانی دەرمانی دژە مێروو، بۆ ئەوەی نزیک نەبنەوە لە ئاژەڵەکان، ئەو کەسانەش کە سەردانیان دەکەن بەمەبەستی کڕین دەبێت بە ئاگابن.

 

3-نەچوونی مرۆڤ، بۆ ئەو شوێنانەی کە گەنە و مێرووەکانی لێیە.

 

 

ئەم نەخۆشی تای خوێن بەربوونە، لە ڕێگەى ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٤٤ لە جەنگى جیهانی دووەمدا سەریهەڵداوە، %٤٠ ئەو کەسانەی تووشی دەبن رووبەڕووی مەرگ دەبنەوە.

 



PM:03:08:10/05/2022