پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ سێشەممە
لەسەر رێگەی پێنجوێن – سلێمانی رووداوێکی هاتوچۆ روویدا، روداوەکەش بووە هۆی گیان لەدەستدانی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە .
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی
پێنجوێن بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر رێگەی پێنجوێن – سلێمانی بەدیاری کراوی
ناحیەی ناڵپارێز رووداوێکی هاتوچۆ لەجۆری وەرگەڕان روویداوە، لەئەنجامیشدا شۆفێری
ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکە کە هاوڵاتییەکی خەڵکی ئێرانە گیانیلەدەستدا، ئەوەشهاتووە، هێڵکاری
بۆ روداوەکە کراوە و تەرمی شۆفێرەکەش بۆ پزیشكیی دادیی پێنجوێن گوازراوەتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ساڵانە
بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە، نزیکەی، سەدان کەس لە هەرێمی کوردستان گیان لەدەست دەدان،
و هەزاران کەسی دیکەش بریندار دەبن.