عێراق بۆ رێگرتن لەبیابانبوون ئەم سێ هەنگاوە دەنێت


حكومەتی عێراق سێ بڕیاری بۆ رێگریكردن لە بیابانبوونی عێراق و دروستكردنی پەڕەی سەوز دەركرد. 

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران كۆبوەوە و بڕیاریدا پڕۆژەی پەڕەی سەوز ئامادە بكرێت بۆ سود وەرگرتن لە وزەی نوێ و كەمكردنەوەی بڵاوكردنەوەی گازە زیانبەخشەكان، هەروەها بڕیاریدا بە بەهای سێ ملیار دینار پشتیوانی پڕۆژەی بەرەنگاربونەوەی بەبیابانبوون بكرێت.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی بەڕێوەچو، لەكۆبونەوەكەدا بڕیاردرا ٥٠٠ هەزار پارچە زەوی نیشتەجێبون لە چوارچێوەی پڕۆژەی (داری) لە هەفتەی داهاتودا دابەش بكرێن، بڕیاریش دراوە پەڕەی سەوز ئامادە بكرێت بۆ سود وەرگرتن لە وزەی نوێ و كەمكردنەوەی بڵاوكردنەوەی گازە زیانبەخشەكان، هەروەها بڕیاردراوە گۆڕەپانی تەحریر و ژمارەیەك شوێنی دیكەی دیاری بەغدا نۆژەن بكرێنەوە.



PM:08:00:10/05/2022